
یاریگا –
دوای ماوەیەک لە چاوەڕوانی و کارکردنی بەردەوام، مژدە دهدرێته هاندەرانی یانەی زاخۆ.
سهرچاوهیهك له یانهی زاخۆ به تۆڕی وهرزشی یاریگای راگهیاند، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ ئەمڕۆ کۆتایی دێت و یانەکە ئامادەیە جارێکی دیکە لەنێو یاریگای خۆیدا میوانداریی رکابەرەکانی بکات، بەڵام هێشتا چارەنووسی یاریی داهاتوویان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەندە بە بڕیارێکی گرنگەوە.
لە کۆتایی وەرزی رابردوودا، کارگێڕیی یانەی زاخۆ بڕیاریدا بە گۆڕینی تەواوەتیی چیمەنی یاریگاکەیان بۆ چیمەنێکی نوێ و هاوچەرخ، ئەم پڕۆژەیە وایکرد کە یانەکە بۆ ماوەیەک لە یاریگای خۆی دووربکەوێتەوە و یارییەکانی لە دەرەوەی ماڵی خۆی بكات، دوای تەواوبوونی کارەکان، یاریگاکە بە روخسارێکی سەوز و جوانەوە ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە یارییەکان.
یاریگا زانیاری دهستكهوتووه، کە چارەنووسی یاریی داهاتووی زاخۆ لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکان، کە بەرامبەر یانەی قوە جەوییە دەبێت، بەندە بە هەڵگرتنی سزای هاندەرانەوە.
بەهۆی رووداوەکانی یاریی کۆتایی جامی عێراق لە وەرزی ڕابردوودا، هاندەرانی هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆک لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی عێراقەوە سزا دران.
ئەگەر سزای سەر هاندەران هەڵبگیرێت، ئەوا یاریی گەری دووەم بەرامبەر جەوییە لە یاریگای زاخۆ دهكرێت، بەڵام ئەگەر سزا کە هەڵنەگیرێت، ئەوا لە یاریگای دهۆک میوانداریی یانەی جهوییه دهكهن گهڕانهوهی یارییهكانی یانهكه دوادهكهوێت بۆ یاری بهرامبهر قادسیه.
سەرباری نادیاریی چارەنووسی یاریی خول بهڵام یاریی یانهكه بەرامبەر یانەی قادسیەی کوێتی له یاریگای خۆی یارییهكه دهكات و هاندهران یاریی یانهكهیان له یاریگای خۆیان دهبینن.