Loading...
ئیسپانیا

گەوهەرە لاوە نایجێریاییەکەی لاماسیا کێیە؟

Yariga App

یاریگا –

بەهرەی لاوێکی 11 ساڵانی نایجێریایی لە ئاکادیمیای لاماسیا، سەرنجی هەمووان بۆلای خۆی رادەکێشێت.

دێستینی کۆسیسۆ، هێرشبەری نایجێری لەدایکبووی ساڵی 2014ـەیە و بە ئاستە بەرزەکەی لە تیپە لاوانی بارسێلۆنا هەموو ریکۆردەکانی شکاندووە و وەک یەکێک لە ئەستێرەکانی داهاتووی تۆپی پێی ئیسپانیا سەیر دەکرێت. میدیاکانی ئیسپانیا لەنێویاندا مارکا و سان بەراوردیان کردووە بە لیۆنێل میسی ئەفسانەی بارسێلۆنا و ئەستێرەی ئێستای تیپەکە لامین یامال.

دێستینی لە دوایین 52 یاری حەفت یاریزانیدا 145 گۆڵی تۆمار کردوووە، ئەمەش بووەتە هۆی بەراوردکردنی بە کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی ریال مەدرید.

رۆژنامەی سان رایگەیاندووە کە، پینی زەهاوی، بەڕێوبەری کاری یاریزانان کارەکانی ئەم بەهرەمەندە لاوە بەڕێوە دەبات و پێشووتریش لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و هانزی فلیک کاری کردووە.

دیستینی کوڕی ئیجیکی پاسکال یاریزانی پێشووی تۆپی پێی نایجیریایە. باوکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەن گوتی:

سوپاس بۆ خوا سێ کوڕم یاری بۆ بارسێلۆنا دەکەن و هەموویان ئاستێکی باشیان هەیە، بەڵام بەڕای من دێستینی لەم ئاستەدا کەمێک لەوان باشترە.

دێستینی لە وەرزی 2023/2024 لە 27 یاریی بۆ تیپی خوار 10 ساڵان 100 گۆلی تۆمار کرد و 20 گۆلی تەنیا لە یارییەکانی جامی ئۆسکار بوو و ئێستا بۆ تیپی خوار 12 ساڵانی بارسا یاریی دەکات و بەردەوامە لەسەر ئاستە بەرزەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button