بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
یاریگا هۆکاری رێکنەکەوتنی هەولێر و هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە ئاشکرا دەکات
هەولێر لە دوا ساتدا بڕیاری گۆڕی

یاریگا –
یانه‌ی هه‌ولێر نزیك بوو له گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی به توانای ئه‌رجه‌نتینی به‌ڵام له دواسات گرێبه‌سته‌كه نه‌كرا.
یانەی هەولێر زۆر نزیک بوو لە گواستنەوەی هێرشبەری بەتوانای ئەرجەنتینی پابلۆ ئیرۆستێس بۆ ریزەکانی، بەڵام گرێبەستەکە لە دوا ساتەکاندا شکستی هێنا و یانەکە لەبری ئەو، هێرشبەرێکی سڕبیی گواستەوە، “یاریگا” وردەکاری و هۆکاری رێکنەکەوتنەکە ئاشکرا دەکات.
گفتوگۆکان و وردەکارییە داراییەکان
یانەی قەڵا و منارە لە گفتوگۆیەکی چڕدا بوو لەگەڵ هێرشبه‌ری ئه‌رجه‌نتینی، پابلۆ ئاگۆستین ئیرۆستێس، بۆ ئەوەی درێسی زەردی یانەکە بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بپۆشێت.
لێکتێگەیشتنەکان گەیشتبوونە قۆناخی کۆتایی و هەردوولا لەسەر گرێبەستێک به 440.000 چوار سه‌د و چل هەزار دۆلار (44) ده‌فته‌ر دۆلار واته به دیناری عێراقی له برۆسه‌ی ئه‌مرۆ ده‌كاته (68.000.000) شه‌ست و هه‌شت ملیۆن دینار گه‌یشتبووه رێكه‌وتن، شێوازی پاره‌دانه‌كه‌ش پێشەکی گرێبەسته‌كه 200,000 هه‌زار دۆلار واته 285 ملیۆن دیناری عێراقی بێت و ئه‌و بڕه‌ی ده‌مێنێت به مووچەی مانگانە بێت و به‌سه‌ر 10 مانگ دابه‌ش بكرێت
یاریزانەکە توانیبووی ڕەزامەندیی دەستبەرداربوون لە یانەکەی پێشووی وەربگرێت و هەموو شتێک بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە ئامادە بوو.
هۆکاری پاشەکشەکردنی یانەی هەولێر
سەرەڕای گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئیرۆستێس، یانەی هەولێر لە دوا ساتەکاندا بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی دا و لەگەڵ هێرشبه‌ری سڕبی، پاڤلێ رادۆنۆڤیچ، گەیشتە رێککەوتن، ئەمەش وایکرد کە یانەکە بە فەرمی لە گواستنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە بکشێتەوە.
پابلۆ لە کاروانی پیشەگەریدا لە پێنج یانەی جیاوازدا یاریی کردووە، کە زۆربەیان لە خولەکانی ئەمریکای لاتین بوون. یانەکان بریتین لە، كای بۆسی ئه‌رجه‌نتینی، ئاتێناسی ئۆرۆگوای، تریستان سوارێزی ئه‌رجه‌نتینی، دێلفین ئێس سی ئیكوادۆری، دیپۆرتیڤۆ گارسیلاسۆی پیرۆ.
کۆی ئامارەکانی لەگەڵ سه‌رجه‌م یانەکان
یاریزانه ئهرجهنتیهكه له گه‌ڵ پێنج یانه‌ی جیاواز 107 یاریی كردووه، 37 گۆڵ و 10 ئه‌سیستی هه‌یه .