Loading...
ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

سیمیۆنی هێرش دەکاتە سەر لیڤەرپوول: فێری رێزگرتن بن

نهێنیی دەرکردنەکەی ئاشکرا کرد

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید دانی بەوەدانا کە بە شێوەیەکی بێ پاساو توڕەیی خۆی لەدەستداوە، دوای ئەوەی بە کارتی سوور دەرکرا.

له‌یه‌كه‌م یاریی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا لیڤه‌رپوول (3-2) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ لە خولەکی 92 ڤێرجیل ڤان دایک گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌كانی كۆتایی كرد،  دوای ئه‌وه‌ی ڕووبەڕووی هاندەرێکی لیڤەرپوول بووەوە سیمیۆنی به‌كارتی سور ده‌كرا.

Simeone
دوای یارییەکە، سیمیۆنی لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی “مۆڤیستار گوتی،

“بۆ ماوەی 90 خولەک سوکایەتیم پێکرا، بەڵام باشە، من بووم کە دەبوو ئارام بم و بەرگەی هەموو شتێک بگرم؛ سوکایەتی، ئاماژە، قسه‌ی تر.


راهێنه‌ره‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد،

لیڤەرپوول باسی پێشکەشکردنی نمایشێکی جوان دەکات، بەڵام بە درێژایی یارییەکە سوکایەتیت پێدەکەن و ناتوانیت هیچ بڵێیت، چونکە من ڕاهێنەرم. کاردانەوەی من بەرامبەر سوکایەتییەکە پاساوی نییە، بەڵام تۆ نازانیت هەستەکە چۆنە کاتێک بۆ ماوەی ٩٠ خولەکی بێ وەستان سوکایەتیت پێدەکرێت. بەردەوام دەبن، و لەگەڵ ئەو فشارەدا، ئەوەی روویدا، روویدا.”

کاتێک لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا پرسیاری ئەوەی لێکرا کە هاندەرەکە بە دیاریکراوی چی گوتووە، سیمیۆنی خۆی لە وەڵامدانەوە دزییەوە و گوتی،

“ناچمە ناو سروشتی سوکایەتییەکەوە، دەزانم چی لە پشت کورسیی یەدەگەکەمەوە روویدا، من ناتوانم کێشەکانی کۆمەڵگا چارەسەر بکەم. باش نییە ئێمەی راهێنەر کاردانەوەمان هەبێت، وانییە؟ کاتێک بە درێژایی یارییەکە سوکایەتیت پێدەکرێت، کاتێک گۆڵی سێیەمیان کرد، سوکایەتیی پێکردم، منیش ئاوڕم دایەوە، من مرۆڤم.” ده‌بێت رێزمان لێبگیرێت.

سەرەڕای تووڕەییەکەی، سیمیۆنی ستایشی تیمەکەی کرد بۆ ئەو گەڕانەوە دوای ئه‌وه‌ی  دوو گۆڵیان لێكرا، گوتی،

بە رۆح و کوالێتیی یاریزانەکان گەڕاینەوە بۆ یارییەکە،  یارییەکە لە کۆنترۆڵی ئێمەدا بوو تاوه‌كو ئەو کاتەی گۆڵە نایابەکەی ڤێرجیل كرا، کە هەستێکی تاڵی پێبەخشین.

بابەتی زیاتر

Back to top button