Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

ڤان دایک “سەری زێڕین”ی ئەوروپایە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یارییەکی دراماتیکی و پڕ سیناریۆدا لیڤەرپوول توانی 3-2 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی میوانی بباتەوە لە میانی یەکەمین هەفتەی رووبەڕووبووونەوەکانی چامپیۆنزلیگ.

لیڤەرپوول تەنها تا خولەکی 6ی یارییەکە بە دوو گۆڵی ئاندرو رۆبێرتسن و موحەمەد سەڵاح لەپێشەوە بوون. بەڵام کوڕانی دیگۆ سیمیۆنی توانیان لە خولەکانی 3+45 و 81 ئەنجامە یەکسانبکەنەوە پێش ئەوەی ڤیرجل ڤان دایکی سەرکردەی رێدز قسەی کۆتایی بکات و لە خولەکی 2+90 سێ خاڵی یارییەکە یەکلایی بکاتەوە.

ڤیدیۆی گۆڵەکەی ڤان دایک

ڤیدیۆ: گۆڵە کوشندەکەی لیڤەرپوول

ئامارەکان دەریدەخەن کە لەوەتەی ڤیرجل مانگی یەنایەری ساڵی 2018 لە پەیوەندی بە لیڤەرەوە کردووە، تا ئێستا 25 گۆڵی بە سەر تۆمارکردووە، زیاتر لە 6 گۆڵ لە هەر بەرگریکارێک لەسەر ئاستی تەواوی پێنج خوله بەهێزەکەی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button