
یاریگا –
نەهامەتیەکی دیکە بەرۆکی یال مەدرید دەگرێت، دوای پێکانە 6-8 هەفتەییەکەی ئالیکساندەر ئاڕنۆڵد. بەڵام ئەمجارە پەیوەست بە کارتە سوورەکەی دین هاوسن کە لە کۆتا یاریی گەڕی چوارەمی خولی ئیسپانی کاتێک 1-2 بەرامبەر سۆسیداد براوەبوون.
کارتە سوورەکەی هاوسن کە هەر لە گێمی یەکەم پێی درا، حاڵەتێ مشتومڕ هەڵگربوو، تا دواجار ناوژیوانی تەکنیکی ژووری ڤار دانی بەوەدانا خیل مانزانۆی ناوبژیوانی سەرەکیی یارییەکە هەڵەی کردووە لەو حاڵەتە.
بەگوێرەی دوایین زانیاریی سەرچاوە فەرمییەکانی ئیسپانیا، سەرباریی ئەوەی ناوبژیوانی ڤار بڕیارەکەی مانزانۆی بە هەڵە وەسفکردووە، بەڵام هێشتا ئەوە نا دادی بەرگریکارە ئینگلیزیەکە نادات و بۆ یارییەک سڕ دەکرێت.
🚨 CONFIRMED: Dean Huijsen will be BANNED for 1 match despite the Referee Technical Committee ADMITTING that Gil Manzano made a MISTAKE. @tjcope
Spanish football. 🙃 pic.twitter.com/1XH8VWo0rh
— Madrid Zone (@theMadridZone) September 17, 2025
بەگوێرەی ئەو زانیارییەبێت، هاوسن بۆ یاریی شەممەی داهاتوو بەرامبەر ئیسپانیۆلی بەشداریی ناکات.