
یاریگا –
رۆدریگۆی یاریزانی ریال مەدرید باس لە لێکتێگەشتن و پێکەوە گوجانی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ دەکات و هاوکات هیوایەکیش بۆ ئەستێرە فەڕەنسیەکە دەخوازێت.
رۆدریگۆ تا کۆتایی وادەی گواستنەوەکانی هاوین مانەوەی لە ریال هیچ دڵنیاییەکی تێدانەبوو.بەڵام چابی ئاڵۆنسۆ متمانەیەکی پێدایەوە، ئەگەرچی هێشتایش یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەکە نییە.
لە نوێترین لێدوانیدا، ئەستێرە بەڕازلیەکە سەبارەت بە گونجانی لەگەڵ کیلیان وتی
جێگەی خۆشحاڵییە یاریکردنم لەگەڵ ئێمباپێ. لێکتێگەشتنێکی نایابمان هەیە. تەنانەت له رهێنانەکانیشدا زۆر پێکەوە دەگونجێین.
ئەم وەرزە گڕ دەکاتەوە. هیوادارم هەروا بمێنێتەوە و گۆڵی زۆر تۆمار بکات.
🚨🔗 Rodrygo: “It’s a pleasure to play with Kylian Mbappé. We have a great connection, we combine a lot even in training”.
“He’s on fire! I hope it stays this way and he keeps scoring a lot of goals”. 🤍🔥 pic.twitter.com/s7mwOpjon6
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 17, 2025
شەوی رابردوو جارێکیتر ئێمباپێ بووە فریادڕەسی شاهانەکان کاتێ توانی لە یەکەم یاریی چامپیۆنزلیگی وەرزەکە 2 گۆڵ بکات و سەرکەوتن بەسەر یانەی مارسیلیای وڵاتەکەی بەدەستبهێنن. هاوکات لە خولی ئیسپانیش لە 4 یارییدا 4 گۆڵ و ئەسێستیکی هەیە.