
یاریگا –
حکومەتی ئیسپانیا بە سەرۆکایەتی پارتی سۆسیالیستی کرێکارانی ئیسپانیا، لە ئەگەری سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئیسرائیل بۆ مۆندیالی 2026، بیر لە بژاردەی بایکۆتکردنی ئەم پاڵەوانەتییە دەکاتەوە.
پاتزی لۆپێز، وتەبێژی گرووپی سۆسیالیستی لە کۆنگرەی ئیسپانیا رۆژی سێشەممە 16ی ئەیلوولی 2025 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە کە:
کە هەڵبژاردەی ئیسرائیل دەبێ ئاگاداری کردەوەکانی حکومەتەکەی بن و داوا لە رێکخراوە وەرزشییەکان دەکات کە ئیسڕائیل بایکۆت بکەن، هاوشێوەی ئەوەی بەسەر رووسیادا سەپێنرا.
ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە هەڵبژاردەی ئیسڕائیل لە کۆمەڵەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە ئەوروپا لە دوای نەرویج و ئیتاڵیا پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە و چانسی سەرکەوتنی هەیە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رادیۆی مۆنتی کارلۆ، ئەم لێدوانەی لۆپێز دوای چەند کاتژمێرێک هات کە کەناڵی RTVE (رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئیسپانیا) بایکۆتی پێشبڕکێی گۆرانی وتنی بەناوبانگی Eurovision 2026 بکات ئەگەر رژێمی داگیرکەر بەشداری بکات، ئەمەش بەشێکە لە هەڵمەتێکی فراوانتر بۆ بایکۆتکردنی وەرزشی رژێمی داگیرکەر بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە غەززە.
بڕیارەکە بە زۆرینەی دەنگی دەوڵەتی ئیسپانیا پەسەندکرا، بەمەش ئیسپانیا یەکەم وڵاتی ئەوڕوپی کە لە نێوان یۆرۆڤیژن (ئیسپانیا، ئینگلتەرا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا) بوو کە هەڵوێستێکی لەو شێوەیەی هەبێت.