بژاردەکانی ئاڵۆنسۆ بۆ پڕکردنەوەی شوێنی بەتاڵی ئارنۆڵد کێن؟

یاریگا –
لە دوای دوورکەوتنەوەی ئارنۆڵد بۆ ماوەی دوو مانگ، ریال مەدرید لە هێڵی بەرگری لای راستت رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە.
ئامادەنەبوونی ترێنت ئارنۆڵد، کاریگەرترین بەرگریکاری تیپەکە، ستافی راهێنەرایەتی ناچارکردووە بەدوای جێگرەوەی متمانەپێکراودا بگەڕێن. ئێستا یانەکە بیر لە چەند بژاردەیەک دەکاتەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەم پۆستە، بۆ ئەوەی هەم کوالیتی هێڵی بەرگری بپارێزێت و هەم هاوسەنگی تاکتیکی تیپەکە نەخاتە مەترسییەوە.
یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکان دانی کارڤاخال، بەرگریکارێکی بەئەزموونە و ساڵانێکی زۆرە لە رایل مەدرید یاریی دەکات و هەمیشە توانیویەتی ئاستێکی قبوڵکراو پێشکەش بکات. ئەو نەک تەنیا لە هێڵی بەرگری بەڵکو لە پاڵپشتیکردنی هێرشەکانی باڵی راستدا بە بژاردەیەکی جێی متمانە دادەنرێت بەڵام ئەویش دوای وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی دوێنێشەو بەرامبەر مارسیلیا مەترسی دوورخستنەوەی بۆ سێ یاریی هەیە.
بژاردەی داهاتوو رائول ئاسێنسیۆیە، یاریزانێکە کە بەزۆری لە شوێنی بەرگری ناوەڕاست یاری دەکات بەڵام توانای یاریکردنی لە هێڵی بەرگری راستیش هەیە. بوونی لەم پۆستەدا دەتوانێت یارمەتی تاکتیکی بە تیپەکە بدات، هەرچەندە ئەزموونی سەرەکییەکەی لە رۆڵی بەرگری ناوەڕاستدایە.
بژاردەی کۆتایی فێدریکۆ ڤالڤێردییە، ئەو یاریزانە زیاتر بە هێڵی ناوەڕاست ناسراوە، بەڵام توانای بەرگری و هێزی جەستەیی دەتوانێت یارمەتی تیپەکەی بدات لە هێڵی بەرگری راستدا. بە وزە و خێراییەکەی، ڤاڵڤێردی دەتوانێت تا رادەیەک ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە ئارنۆڵد بەجێی هێشتووە و پاڵپشتی بەرگری بۆ یاریزانە باڵەکان بکات.
بەم سێ بژاردەیە ریال مەدرید هیوادارە لە هێڵی بەرگریدا لە رکابەرییەکانی داهاتوودا تووشی ئاستەنگ نەبێت. بڕیاری کۆتایی راهێنەر بەندە بە دۆخی تاکتیکی و ئامادەیی یاریزانەکان.