
یاریگا –
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك دواده‌خرێت و یاریگا واده‌ی نوێ ئاشكرا ده‌كات.
کارگێڕی یانەی دهۆك داوای کردبوو کۆنگرەی گشتی لە 21ـی ئەیلوول بەڕێوەبچێت، بەڵام به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش به هه‌مانگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك گۆرانكاری له‌و واده‌یه كرد، پێشتر یاریگا زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ههڵبژادنهكه دواده‌خرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی یاریگا هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك كه بڕیاربوو له 21ـی ئه‌یلو بكرێت بۆ 24ـی هه‌مان مانگ دواخرا، هۆكاره‌كه‌شی به‌رێوچوونی جامی جیهانی فوتساڵی ئافره‌تانه له هه‌ولێر
جامی جیهانی فوتساڵی ئافره‌تان هۆکاری دواخستنەكه‌یه
پێشتر هۆشەنگ عەبدوڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و ئه‌ندامی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به تۆڕی وەرزشی یاریگای راگه‌یاند، هۆکاری دواخستنەکە بەڕێوەچوونی جامی جیهانی فوتساڵی ئافره‌تانه لە هەولێر، ئەم بۆنە وایکردووە کە سەرجەم تیمەکانی سەرپەرشتیاری سەرقاڵ بن و نەتوانرێت هیچ هەڵبژاردنێکی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر تاوه‌كو دوای کۆتاییهاتنی پاڵەوانێتییەکە بكرێت، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌توانن سه‌رپه‌رشتی بكه‌ین.
دەستەی کارگێڕی ئێستای یانەی دهۆک، بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا جەلال، بە کارنامەیەکی پڕ لە شانازییەوە دێتە هه‌ڵبژاردن
ده‌سته‌ی كارگێری ئێستای یانه‌ی دهۆك به‌هۆی ده‌ست كه‌وت و نازناوه‌كانیان و بردنه‌وه‌ی دوو نازناوی گرنگ لە یەک وەرزدا ئه‌ویش بردنه‌وه‌ی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی كه‌نداو و جامی عێڕاق هه‌روه‌ها داهاتێكی باش بۆ یانه‌كه و سەقامگیرییەکی كارگێری و دارایی نموونەیی وایكردووه ببێته پاڵپشتیهكهی به‌هێزیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان
بەهۆی ئەم دەستکەوتە بەرچاوانەوە، زۆرێک لە ئەندامانی ئێستا خۆیان به‌ریژێر کردووەتەوە و بە بەهێزترین پاڵێوراو دادەنرێن ئه‌مه‌ش گەورەترین چەکیانە و پێیانوایە ئەندامانی کۆنگرە دەنگیان پێده‌ده‌ن.
لە بەرامبەردا، چەندین به‌ربژێرێكی دیکە خۆیان بۆ ئەم کێبڕکێیە ئامادە کردووە، به‌پێی زانیارییه‌كانی یاریگا دوو گه‌وره بازرگانی شاری دهۆك خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه به‌ربژێر ده‌كه‌ن و بەڵێنی هێنانی پارە و سپۆنسەری گەورەتر دەده‌ن.
ئەم بەرەیە پێیانوایە سەرەڕای دەستکەوتەکان، هێشتا دەرفەت بۆ کاری باشتر و گۆڕانکاریی نوێ هەیە و هەوڵدەدەن ئەندامانی کۆنگرە بە دیدگای نوێی خۆیان رازی بکەن.