
یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ چانسێکی دیکەی راهێنەرایەتی لەسەر ئاستی یانەکانی ئەوروپا بۆ هاتووەتەپێشەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش رێککەوتن کراوە.
راهێنەرە پۆرتوگالیەکە دوو هەفتە بەرلە ئێستا بەهۆی ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانەوە لە فێنەرباچێ دوورخرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی CNN Portugaln، یانەی بێنفیکا لەگەڵ “سپێشەڵ وەن” گەیشتووەتە رێککەوتن.
رێککەوتنی مۆرینیۆ لەگەڵ یانەی وڵاتەکەی دوای دوورخستنەوەی برۆنۆ لاجی لە پۆستەکەی. بەتایبەت دوای دۆڕانەکەیان 3-2 لەسەردەستی کاراباخ لە چامپیۆنزلیگ.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: Benfica have reached an agreement in principle with José Mourinho to be the next manager.
(Source: @cnnportugal) pic.twitter.com/95Yo74D9Ib
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) September 17, 2025