ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

وادەی گەڕانەوەی لامین یامال ئاشکرا دەکرێت

بەشداری سێ یاریی داهاتووی یانەکەی ناکات.

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال بە هۆی پێکانەوە تاوەکوو کۆتایی مانگی ئەیلول ئامادە نابێت.

یامال هێشتا بە دەست ئازاری بەر گەدەیەوە دەناڵێنێت و لە یەکەم یاری کۆمەڵەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر نیوکاسڵ ناتوانێت بەشداری بکات. هانزی فلیک سوورە لەسەر گرتنەبەری هەموو رێکارەکانی خۆپارێزی و نایەوێت ریسک لەسەر ئەستێرە لاوەکەی درووست بکات. یاریزانە باڵە تەمەن 18 ساڵەکە بۆ یارییەکەی خیتافی ئامادە نابێت و پێناچێت بەرامبەر ئۆڤیدۆش بەشداری بکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە روونترین سیناریۆ بۆ کاتی گەڕانەوەی یامال، ئەوەیە کە بە چەند خولەکێکی کەم لە یارییەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد یاریی بکات. بەڵام ئامانجی سەرەکی یانەکە ئەوەیە کە 100% بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە 1ی ئۆکتۆبەر یامال بگەڕێتەوە و لە باشترین ئاستدا بێت.

لەلایەکی دیکەوە، یامال رۆژانە چارەسەری سرووشتی و چارەسەری تایبەت بۆ خێراترکردنی چاکبوونەوەی دەکات، بەڵام هیچ مەترسییەک ناگیرێتە بەر: لە هیچ بارودۆخێکدا بە زۆر ناچێتە نێو یاریگا، بەو پێیەی یانەکە لەوە تێدەگات کە ئەم پێکانە ئاڵۆز و مەترسیدارە و ئەگەر بە سەبر و ئارامییەوە لێی تێپەڕ نەبن، ئەگەری دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە هەیە. گرنگ ئەوەیە کە بە تەواوی چاکببێتەوە 100% ئامادە بێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر تیپەکەی لویس ئێنریکی.

هێرشبەری بلاوگرانا، دوێنێ گەڕایەوە بۆ کەمپی سیوتا ئیسپۆرتیڤا خوان گامپەر تاوەکوو چارەسەری زیاتری لەسەر ناوچەی پێکانەکە وەربگرێت و بەشداری مەشقە بە کۆمەڵی نەکرد، ئەمەش بەشداری نەکردنی لە یارییەکەی نیو کاسڵ پشتڕاست کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button