سعوودیەگرنگترین

رۆشتنی ئەستێرەیەکی دیکەی هیلال راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی لە رێگەی سیمۆنی ئینزاگی راهێنەریانەوە رۆشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەیان راگەیاند.

رێنان لۆدی کە زستانی 2024 بە گرێبەستێک تا ساڵی 2027 بە هیلالەوە کرد، تاکلایەنە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی داوە. ئەوەش دوای دوورخستنەوەی یاریزانە بەڕازیلیەکە لە کۆتا یاریی یانەکە لە خولی سعوودی. دوورخستنەوەکەشی بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانیان بووە لە ژمارەی یاریزانی بیانی. هەربۆیە ناوبراو داوای مافەکانیشی دەکات.

لەنوێترین لێدواندا راهێنەرە ئیتاڵیەکە وتی

لۆدی بەشێوەیەکی کتوپڕ بڕیاریدا یانەکە جێبهێڵێت. من نیگەرانم بەمە، چونکە ئەو لە مۆندیالی یانەکان کارێکی نایابی بۆ ئێمە ئەنجامدا. یاریزانێکی زۆر پیشەگەرە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button