ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەری لیڤەرپوول بەرگرییەکی توند لە ئەستێرەیەکی یانەکە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول بەرگریی لە فلۆریان ڤیرتز دەکات و بەتوندی وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە.

ڤیرتز کە لە گواستنەوەکانی هاوین بە بڕی 116 ملیۆن پاوەند لە بایەر لیڤەرکوزنەوە پەیوەندی بە رێدزەوە کرد، تا ئێستا لە 4 یاریی سەرەتای پرێمەرلیگ نەیتوانیوە گۆڵ یان ئەسێست بکات. بەوەش لە رەخنەکان بەدوور نەبوو، لەنێویشاندا ئەفسانەیەکی وەک ستیڤ نیکۆڵ، کە لە رەگەزە دیارەکانی سەردەمی زێڕینی لیڤەر بوو لە ساڵی 1981-1994. نیکۆڵ لەدوایین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ESPN ئەستێرە نوێیەکەی یانەکەی رەخنەباران کرد بەوەی تا ئێستا هیچ کاریگەرییەکی دروستنەکردووە.

لە وەڵامی ئەو قسانەدا، ئارنە سڵۆت بێدەنگی شکاند و وتی

چاوی زۆرێک لەسەر گرێبەستە نوێیەکانمانن، نەک تەنها ئەو شیکەرەوانەی کە پشتگیری یانەکانی دیکە دەکەن.

بۆ نموونە چاوێکی زۆر لەسەر ڤێرتز هەیە، بەڵام ئەوانەیان کە پێشتر خۆیان لەم یانەیە بوون، نەیتوانیوە 4 گۆڵ تۆمار بکەن یاخود 12 ئەسێست بکەن.

nbsp;

بابەتی زیاتر

Back to top button