ئینگلتەراگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ چارەنووسی ئامۆریم ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتی نوێ و خێرا پەیوەست بە روبێن ئامۆریم و پۆستەکەی هاتووەتەئاراوە، جیاواز لەوەی چەند رۆژی رابردوو سەرچاوە ئینگلیزیەکان باسیان لەوەدەکرد کە کارگێڕی مان یو بیر لە دوورخستنەوەی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە ناکەنەوە.

چارەنووسی ئامۆریم یەکلاییبووەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی میرەری بەریتانی، ئامۆریم تەنها سێ یاریی لەپێشە تاوەکوو پۆستەکەی بپارێزێت و دوورنەخرێتەوە.

روبێن کە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو دوای چەند وەرزێکی سەرکەوتوو لەگەڵ سپۆرتینگ پۆستی شەیتانە سوورەکانی وەرگرت، ئەنجامەکانی لە پێش راهێنەرەکانی خۆی باشتر نەبوون.

سەرچاوەکە ناوی پاڵێوراوەکانی دوای ئامۆریمی ئاشکراکردووە کە ئەمانەن:

  • ئۆلیڤەر گلاسنەر
  • مارکۆ سیلڤا
  • ئاندۆنی ئیراولا
  • ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ
  • گاریس ساوسگەیت

سێ یاریی داهاتووی تیمەکەی ئامۆریم، چێڵسی، برێنتفۆرد و سەندەرلاندە.

بابەتی زیاتر

Back to top button