
یاریگا –
پاریس جەنگێکی میدیایی بۆ دێمبێلی هەڵدەگیرسێنێت دهیهویت فشاربكات بۆ ئهوهی خهڵاتی بالۆند دۆر بۆ یاریزانهكهی ئهوان بێت.
لە کاتێکدا جیهانی تۆپی پێ چاوەڕێی ئاهەنگی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەکات و دەنگۆی بەهێزبوونی لامین یاماڵ بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە بڵاوبووەتەوە، یانەی پاریس سان جێرمان بێدەنگی شکاند و جەنگێکی میدیایی راستەوخۆی بۆ پاڵپشتی لە ئەستێرەی پاریس سانجێرمان، عوسمان دێمبێلی، هەڵگیرساند.
لویس کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە، بە لێدوانێکی ئاگرین و زمانێکی زۆر توند، هێرشی کردە سەر هەموو ئەوانەی گومانیان لە شایستەیی دێمبێلی هەیە.
💥 “Si Dembélé n’est pas Ballon d’or, c’est parce que les votants n’ont pas la compétence de voter pour cette récompense. Faut-il avoir un autre nom que Ousmane Dembélé pour le gagner ? S’il s’appelait Ronaldo, avec les même stats et les mêmes titres, il n’y aurait pas de… pic.twitter.com/IXQxwZOV1U
— Rothen s’enflamme (@Rothensenflamme) September 15, 2025
لویس کامپۆس، لە لێدوانێکیدا بۆ “RMC Sport”، بە تووڕەییەوە بەرگری لە دێمبێلی کرد و ڕایگەیاند، کە ئەگەر ئەو ناوێکی بازرگانیی گەورەتری هەبووایە، ئێستا هیچ مشتومڕێک لە ئارادا نەدەبوو:
“ئەگەر دێمبێلی ناوی کریستیانۆ یان مێسی بووایە، هیچ گفتوگۆیەک نەدەکرا! ئێمە نۆ پاڵێوراو مان هەیە، بەڵام عوسمان دێمبێلی بە باشترین یاریزانی چامپیۆنزلیگ و خولی فەرەنسی هەڵبژێردرا، هەموو شتێکی بردەوە شایهنی خهڵاتهكهیه.
🚨🎙️| Luis Campos speaks on Neymar’s departure from PSG:
“Luis Enrique asked Neymar to leave the club, his philosophy is about playing football in a different way, playing collectively, rewarding players who perform the best in training during the week.” @RMCsport pic.twitter.com/ALexiYRo5m
— PSG Report (@PSG_Report) September 15, 2025
کامپۆس بە توندی هێرشی کردە سەر ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە دەنگ بە دێمبێلی نادەن و گوتی:
“هەر ڕۆژنامەنووسێک دەنگ بە دێمبێلی نەدات، بۆچوونی من ، شیاو و لێهاتوو نییە، ئێمە باسی وەرزی ڕابردوو دەکەین، نەک پڕۆژەی داهاتووی لامین یاماڵ! دێمبێلی خاوەنی باشترین ئامار بوو و لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا درەوشایەوە.”
نهێنیی ڕۆیشتنی دۆناروما
کامپۆس پەردەی لەسەر هۆکاری رۆیشتنی جیانلویجی دۆناروما بۆ مانچێستەر سیتی هەڵدایەوە و سیاسەتی نوێی یانەکەی ئاشکرا کرد:
“دۆناروما داوای مووچەیەکی ئاستی ‘پاریسی جاران’ی دەکرد، نەک ئاستی ‘پاریسی ئێستا’، سیاسەتی ئێمە لەسەر بنەمای شایستەبوونە؛ کاتێک شایستە بیت، پارەی زیاتر وەردەگریت، ئێستا تیمەکە ئەستێرەیە، نەک یاریزانەکان.
ئەمە پەیامێکی ڕوون بوو کە سەردەمی مووچە خەیاڵییەکان و دەسەڵاتی یاریزانەکان لە پاریس کۆتایی هاتووە.
کامپۆس بە شانازییەکی زۆرەوە باسی گرێبەستکردنی لەگەڵ لویس ئێنریکی کرد و بە باشترین کاری ژیانی وەسف کرد، ئەو نهێنییەکی گەورەی لەبارەی رۆیشتنی نێیمارەوە ئاشکرا کرد:
“ئێنریکی یەکەم کەس بوو کە لە رووی نێیماردا پێی گوت، تۆ بڕۆیت باشترە’، چونکە فەلسەفەی ئەو بەکۆمەڵبوونە، نەک تاکڕەوی.
له كۆتاییدا گوتی، به ئێنریكم گوت تیمێک دروست دەکەین بەبێ فشاری بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئێنریكیش ههمان بۆچوونی منی ههبوو پێی راگهیاندم هاتووم بۆ بردنهوه.