ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی ئەستێرەیەکی لاوی دەستپێکردووە

هەموو شتێک یەکلاییدەکاتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژ لە بارسا دەیهێڵێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ هێشتنەوەی ئەستێرەیەکی لاو دەستپێکردووە.

درۆ فێرناندێز، ئەستێرەی 17 ساڵانی بارسێلۆنا بە یەکێک لە باشترین بەهرەمەندەکانی ئیسپانیا هەژماردەکرێت و لەلایەن چەندین یانەوە چاودێری دەکرێت.

پلاتفۆڕمی گیخانتێس بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستی درۆ فێرناندێزی دەستپێکردووە.

دوێنێ دووشەممە، ئیڤان دێلا پێنا، بەڕێوەبەری کارەکانی درۆ لەگەڵ دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا کۆبووەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی پلاتفۆڕمەکە، بارسێلۆنا گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی درۆی دەستپێکردووە.

دیسێمبەر/کانوونی دووەمی ئەمساڵ درۆ دەبێتە 18 ساڵ و بارسا بەر لە بوونی بە 18 ساڵ، دەیەوێت گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵدا واژۆبکات.

درۆ بەرهەمی ئەکادیمیای بارسێلۆنایە و ئێستا یاریزانی تیمی دووەمی بارسایە، چەند یارییەکی فەرمیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button