چامپیۆنزلیگگرنگترین

پڕایم ڤیدیۆ شۆڕشێکی گەورە لە رووماڵی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بەرپا دەکات

وردەکارییەکانی لەم راپۆرتەدا بزانە

Yariga App

یاریگا –

پلاتفۆڕمی پەخشی پڕایم ڤیدیۆی سەر بە کۆمپانیای ئەمازۆن، داهێنانی گەورە لە رووماڵی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەکات.

پڕایم ڤیدیۆ بە ئیلهام وەرگرتن لە ڤیدیۆگەیمی فیفا، رووماڵی تەواوی وردەکاری یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەکات و دوو ئەفسانەی مانچێستەر یونایتدیش دەبنە میوانی هەمیشەیی رووماڵەکە.

پلاتفۆڕمە گەورەکەی ئەمازۆن بە گرافیک و دیزاینی سەرنجڕاکێش و لە ساتی بەڕێوەچوونی یارییەکان (ریڵ تایم) هەموو وردەکارییەک بۆ بینەر رووندەکاتەوە.

پڕایم ڤیدیۆ سوودێکی زۆری لە ژیری دەستکرد AI وەرگرتووە و ئەمڕۆ وەکو دەستپێکی رووماڵەکە، یاریی نێوان تۆتنهام و ڤیاڕیال لە چامپیۆنزلیگ دەگوازێتەوە.

هەریەکە لە دیمیتار بێرباتۆڤ و مایکڵ کاریک، ئەفسانەکانی مانچێستەر یونایتد میوانی هەمیشەیی رووماڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەبن.

پڕایم ڤیدیۆ لە هەر شەوێکی چامپیۆنزلیگدا، بە 22 کامێرای جیاواز رووماڵی تەنیا یەک یاریی دەکات. لەو یارییەدا بە تەواوی وردەکاری گرافیکی، خزمەتگوزارییەکی نوێ و ناوازە پێشکەشی بینەران دەکات.

بەگوێرەی ئەو سیستمە AIی بۆ داندراوە، لەگەڵ گەیشتنی تۆپ بە یاریزانێک، دەستبەجێ گرافیکێک لەسەر یاریزانەکە دەردەکەوێت و چەند ئامارێکی یاریزانەکە لەڕووی پاس و شووت و هەندێ وردەکاری دیکە ئاشکرا دەکات.

لە کاتی لێدانی هەر شووتێک، بە گرافیک خێرایی شووتەکە بە کیلۆمەتر و مایڵ پیشان دەدرێت، ئەم خزمەتگوزارییە شۆڕشێکی گەورە لە جیهانی تۆپی پێ دروستدەکات.

ئەمازۆن پڕایم ڤیدیۆ لە ساڵی 2017 بۆ یەکەمجار وەبەرهێنانی لە وەرزشدا کرد و بەبڕی 50 ملیۆن دۆلار مافی گواستنەوەی یارییەکانی خولی رەگبی ئەمریکی بەدەستهێنا.

ئێستا مافی گواستنەوەی یارییەکانی چەندین خولی وەکو جامی بەڕازیل، پرێمەرلیگ، لیگ وەن، رۆلاند گاڕۆس و چامپیۆنزلیگ هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button