
یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی نەرویج بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو لەبارەی داهاتی یاریی داهاتوویان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسرائیلدا.
مانگی داهاتوو، هەردوو هەڵبژاردەکە لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی یەکتردەبنەوە. یەکێتیی تۆپی پێی نەرویج بڕیاریداوە، داهاتی یارییەکە بۆ رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور تەرخان بکرێت، کە بەچڕی کاریی مرۆیی لە غەزە دەکات.
رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، هاوکاری تەندروستی پێشکەشی 70 وڵات دەکات، کە بەهۆی جەنگ، کارەساتی مرۆیی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان تووشی نەهامەتی بوون.
نەرویج لە 11ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم لە ئۆسلۆی پایتەخت میوانداری ئیسرائیل دەکات.
پێشتر نەرویج لە دروستکردنی قوتابخانەی وەرزشی و پێگەیاندنی منداڵان بەشداری چەندین پڕۆژەی لە غەزە کردووە.