ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

بارسێلۆنا لە کام یاریگا رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە یاریگای مۆنتجویک میوانداری پاریس سانجێرمان دەکات. بەڵام یانەکە هیوادارە لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس بگەڕێتەوە کامپ نۆ.

بارسێلۆنا بەردەوام کار دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت بە زووترین کات لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ یاری بکات. دوای ئەوەی یەکشەممەی رابردوو بەرامبەر ڤالێنسیا لە یاریگای یۆهان کرۆیف یاریی کرد، یانەکە وا گریمانە دەکات کە یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر خیتافی دەبێت هەمان سیناریۆ دووبارە بکاتەوە.

بارسێلۆنا بەخێرایی کار لەسەر ئامادەبوونی کامپ نۆ دەکات. رێگەپێدانی کۆتایی بیناسازی (CFO) لەلایەن کۆلێژی تەلارسازەکانی کاتالۆنیا، کە لەلایەن کۆمپانیای DECRA پێداچوونەوەی بۆ کراوە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا بگەیەنرێتە ئەنجومەنی شارەوانی بارسێلۆنا، یانەکە هیوادارە پێش یارییەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد لە رۆژی یەکشەممە 28ی ئەیلول مۆڵەتی سەرەتایی بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە کامپ نۆ، لەڕاستیدا بۆ ئەو رۆژە، یاریی کردن لە یاریگای ئۆڵۆمپی لە مۆنتجویک بە تەواوی رەتدەکرێتەوە، چونکە نمایشی یارییە ئاگرینەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ئاهەنگەکانی مێرسێ هەمان شەو لە شەقامی ماریا کریستینا بەڕێوەدەچێت.

بە گوێڕەی ئەوەی مۆڵەتی بەکارهێنانی سەرەتایی یاریگاکە لە قۆناخی یەکەم کە توانای سەرەتایی 27 هەزار هاندەر لە بەشی باشوور و ستاندی سەرەکی لە خۆ دەگرێت، بارسێلۆنا رایگەیاندووە بۆ یەکەم یاری چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆیدا لە 1ی تشرینی یەکەم ئامادە نابێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​سەرچاوەکانی یانەکە دڵنیان لەوەی یارییەکەی بەرامبەر لویس ئێنریکی لە یاریگای مۆنتجویک بەڕێوە دەچێت.

هەرچەندە یاساکانی ئێستای یوێفا زۆر روون و ورد باس لەوە دەکەن کە تیپێک دەبێت تەواوی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان لە هەمان یاریگادا بکات کە یەکەم یاریی لێ دەستپێکردووە، بەڵام رێککەوتنێکی باش لەنێوان بارسا و یوێفا هەیە، دەستەکەش بە سەرۆکایەتی چێفرین ئاگاداری تەواوی پرۆسەی دروستکردنی یاریگای بلاوگرانایە، کە بەم دواییە لەلایەن تەکنیکارانی یوێفا پشکنینی بۆ کرا.

خواستی بارسێلۆنا گەڕانەوە بۆ یاریگای خۆیەتی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس کە بڕیارە لە 21ی ئۆکتۆبەر ( تەشرینی یەکەم ) لە سێیەم گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەڕێوە بچێت، چونکە ئەوکات یاریگاکە توانای لە خۆ گرتنی 45 هەزار هاندەری دەبێت کە یوێفا داوای کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button