ئەستێرەیەكی ئاتلێتیكۆ مەدرید بەشداری یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول ناكات
گورزێگی كوشندە

یاریگا –
خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول بێبەش دەبێت.
سبەی یارییەكانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەكات و رۆژی چوارشەممە لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات.
❌ JULIÁN, ‘OUT’ PARA el LIVERPOOL.
👉 El delantero argentino tiene molestias en la rodilla y no viajará con el Atleti.
ℹ️ Información de @inakivdl. pic.twitter.com/SQTJ1Sjpes
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) September 15, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئێل چێرینگویتۆ، خولیان ئالڤارێز بۆ یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول لە دەرەوەی پێكهاتەی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە لە ئەژنۆیدا هەست بە ئازار دەكات و گەشتی لیڤەرپوول ناكات.
وەرزی رابردوو ئاتلێتیكۆ مەدرید لە قۆناخی شازدە رووبەرووی ریال مەدرید بوویەوە و بەلێدانی یەكلاكەرەوە شكستیهێنا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.