
یاریگا –
سامویێل ئومتیتی، یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یاریزانی پێشووتری بارسێلۆنا وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ راگەیاند.
ئومتیتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بە پارچە ڤیدیۆیەک وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردنی تۆپی پێ راگەیاند.
View this post on Instagram
ئومتیتی یاریی بۆ یانەكانی لیۆن، بارسێلۆنا، لیچی و لیل كردووە، لەگەڵ یانە بەشداری لە 362 یاریی كردووە توانیویەتی 7 گۆڵ بكات و 4 گۆڵیش درووستبكات.
هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا 31 یارییكردووە و چوار گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكەی كردووە.
ئومیتی 31 ساڵان لە كاروانی وەرزشیدا توانیویەتی 11 نازناو بباتەوە لە نێویاندا جامی جیهانی و دوو نازناوی لالیگا.