ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ چارەنووسی لامین یامال بۆ یارییەکەی نیوکاسڵ یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال بەشذاریی مەشقەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنای نەکردووە و ئەستەمە بەشداریی یاریی داهاتوو یانەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایت بکات.

شەممەی رابردوو بەشێوەیەکی فەرمی بارسێلۆنا رایگەیاند، لامین یامال تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەیەک دادەبڕێت.

لامین یامال لە ناوچەی بەرگەدەیی هەست بە ئازار دەکات و ناتوانێت بەشداریی مەشقەکان بکات، بەو هۆیە بۆ ماوەیەک دادەبڕێت و گەڕانەوەی بەندە بە توانای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی.

پێنجشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی نیوکاسڵ یونایتد دەبێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ مەحاڵە لامین بەشداریی ئەو یارییە بکات، مەگەر موعجیزەیەک رووبدات بتوانێت بەرامبەر نیوکاسڵ یاریی بکات.

یامال دوای کۆتایی یارییە نێودەوڵەتییەکان گەڕایەوە بارسێلۆنا و بەهۆی پێکانەکەی لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر ڤاڵێنسیا یاریی نەکرد.

هاوکات فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button