ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ باسی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر مارسیلیا ده‌كات

بە ستایشی کارڤاخال، پەیامێکی بۆ ڤینیسیۆس نارد

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ دۆسیەی ناوبژیوانی دادەخات و پەیامێکی روون ئاراستەی ڤینیسیۆس دەکات

چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر مارسیلیا له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئاماده‌بوو باسی دۆخی تیپه‌كه‌ی كرد.

ئاڵۆنسۆ کۆنفرانسەکەی بە دەربڕینی گروتینی خۆی و یانەکەی بۆ دەستپێکی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ دەستپێکرد و گوتی:

 بە گروتینێكی زۆره‌وه‌ بۆ یاریکردن لە خولی یانە پاڵەوانەکان ده‌ستپێده‌كه‌ین، ئەمە بۆ ڕیال مەدرید شتێکی تایبەتترە، یاریكردنمان لە بێرنابیۆ زیاتر هانمان دەدات، خەڵک تامەزرۆی ئەوەن کە بەرەوپێش بچین و بەردەوام بین لە گەشەکردن. ڕکابەرێکی سەختمان هەیە، و هیوادارین دەستپێکێکی باشمان هەبێت.”


کاتێک پرسیار لەبارەی رووداوەکانی یاریی ریال سۆسیداد و مشتومڕی ناوبژیوانی کرا، ئاڵۆنسۆ بە کورتی وەڵامی دایەوە

پێشتر لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەی پێشوودا بۆچوونی خۆمم گوت، بابەتەکە کۆتایی هات کاتی ئەوەیە بیر لە خولی یانە پاڵەوانەکان بکەینەوە.”


کاتێک پرسیار لەبارەی دۆسیەی نیگرێرا و هەستکردن بە ئاسوودەیی زیاتر لەگەڵ ناوبژیوانی ئەوروپیدا کرا، گوتی:

نامەوێت ناوبژیوانی تەوەری سەرەکی ئەم کۆنفرانسە بێت، با تەنها بیر لە یاریی سبەی بکەینەوە، مشتومڕی ڕووداوەکەی ئانۆیتا بە پێی پێویست کراوە.

یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە، دۆخی ڤینیسیۆس جونیۆر بوو دوای گۆڕانکارییەکەی یاریی پێشوو، ئاڵۆنسۆ لەم بارەیەوە گوتی:

بەڵێ، قسەمان کردووە، بەڵام وەک چۆن لەگەڵ زۆر یاریزانی تر قسە دەکەم، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی یارییەکە، دوای ئاستێکی نایاب کە پێشکەشی کرد، پێم وایە لە خولەکی 70 دژی سۆسیداد هاتە دەرەوە، کاتەکە گونجاو نەبوو بۆ یاریی هێرشبەری، ئەو قوربانیی بە خۆی دا،  ئەوە بردنەوەیەک بوو بۆ تیمەکە، ئەو لە دۆخێکی باشدایە بۆ ئەوەی سبەی لە سەرەتاوە یاری بکات.

لە بەشێکی تردا، ئاڵۆنسۆ ستایشی دانی کارڤاخالی کرد وەک نموونەی سەرکردە وه‌سفی كرد

یەک شت لە کارڤاخالدا نەگۆڕاوە، ئەویش روحیه‌تی کێبڕکێکردنە، ئەو کاتەی لە وەرزی 2013-2014 هاتە تیمی یەکەم، پێگەی سەرەکیی بەدەستهێنا ئەمە نەگۆڕاوە، بەڵام کاریگەری، پێگەیشتوویی بە سەرکردە، ئەو ڕێزەی لێی دەگیرێت، و بەرپرسیارێتییەکەی بەرامبەر تیمەکە پەرەی سەندووە، ئێستا لە ڕووی جەستەییەوە بە تەواوی ئامادەیە بۆ یاریکردن و کاریگەرییەکی ئەرێنیی زۆر گرنگی لەسەر ته‌واوی یاریزانەکان هەیە، ئەو سەرکردانەی کە پێویستە گەشە بکەن، بناخەی تیمەکەن، ئێمە پێویستمان

لەوەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی پشکنینی ماددە وزه‌به‌خشه‌كان کە ئەمڕۆ بۆ یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ ركا بە گاڵتەوە گوتی:

مەشقەکە دواکەوت، هەر ئەوەندە.”

له‌ كۆتاییدا ئالۆنسۆ رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت سه‌رنجی ته‌واومان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بێت چونكه‌ بۆ من و ته‌واوی یاریزانه‌كان گرنگه‌ ده‌بێت  بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button