ئیسپانیاگرنگترین

گرژییەکانی نێوان فلیک و ستافی پزیشکی ئیسپانیا فراوان دەبن؛ چۆن بڕیار دەدەنە دەست کەسێک 18 ساڵ؟

یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بە بەڵگە وەڵامی فلیک دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا وەڵامی رەخنە توندەکانی هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا دەداتەوە.

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا لە پرێس کۆنفڕانسی پێش یارییەکەی ڤالێنسیا نیگەرانی خۆی لە بڕیارەکانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەربڕی و روونیکردەوە، هەرچەندە ئیسپانیا باشترینی جیهانە و بەردەوام گۆڵی زۆری کردووە، تێناگەم بۆچی زۆر یاریی بە لامین یامال کرا.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ستافی پزیشکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا لە نامەیەکی فەرمیدا، بە بارسێلۆنای راگەیاند، یامال پێککراوە.

پەیوەندی نێوان ستافی پزیشکی بارسێلۆنا و یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بە دۆستانە وەسف دەکرا، تەنانەت گۆڕینەوەی نامەی بەردەوام لە نێوان هەردوولا لەبارەی یاریزانانی یانەکە هەبوو.

لە یەکەم نامەی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ بارسێلۆنا دووپاتکراوەتەوە، یامال هەست بە ئازار دەکات و دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک، نامەیەکی دیکەی بۆ بارسا ناردووە و تیایدا هاتبوو، یامال بەهۆی ئازار مەشقی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەکرد و حەپێکی ڤۆلتارینی وەکو ئازارشکێن بەکارهێناوە.

سەرەڕای روونکردنەوەکانی ستافی پزیشکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات، ستافی پزیشکی ئیسپانیا، بژاردەی بەشداریکردنی لە یارییەکە خستە دەستی یامال و یاریزانەکەش ویستی یارییکردنی هەبوو.

کاردانەوەی فلیک لەسەر بڕیارەکەی یامال زۆر توندبوو لە نامەیەکدا بە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیای راگەیاندووە، ناکرێ بڕیاری بەشداریکردن یاخود پشووپێدانی یاریزانێک بکەوێتە دەست یاریزانێک کە تەمەنی 18 ساڵە.

چی روویداوە؟

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا لە کاردانەوەی تووندی فلیک شۆک بووە، چونکە یامال هیچ باسی ئازار و یاریی نەکردنی نەکردبوو، بۆیە لویس دێلا فوێنتێ لە هەردوو یارییەکە بەشداری بە یامال کرد.

پێشتر فلیک راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە و تەواو لە پەیوەندی ناجێگیری نێوان هەڵبژاردە و یانەکان تێدەگات. هەرچەندە پێشتر کێشەیەکی ئەوتۆیان نەبووە، بەڵام ئێستا هەست دەکات بەباشی مامەڵە لەگەڵ یامال نەکراوە.

بارسا لە پشووی نێودەوڵەتی گورزێکی کوشندەی بەرکەوت، فرێنکی دی یۆنگ لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا تووشی پێکانبوو و کارلۆ ئانچێلۆتیش لە یارییەکی ‘یەکلاییکراوەدا’ لە بەرزییەکی زۆر بەشداری بە رافینیا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button