ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید جەنگی ناوبژیوانی لەدژی بارسێلۆنا راگەیاند

رۆژنامەی موندۆ نهێنی زیندووکردنەوەی کەیسی نێگرێیرا لە فیفا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید چاپتەرێکی نوێی جەنگ لە دژی ناوبژیوانانی ئیسپانیا هەڵدەگیرسێنێت و کۆمەڵێک بەڵگەی کۆکردووەتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، جەنگی ئەمجارە گشتگیرە و ریال مەدرید ئەمجارە بەڵگەی زۆری کۆکردووەتەوە، دەیەوێت جەنگەکە لەسەر ئاستی ناوخۆ بکاتە کەیسێکی نێودەوڵەتی.

رۆژنامە کاتالوونییەکە چەندین راپۆرتی نووسراو و ڤیدیۆیی ئامادەکردووە. کەیسەکە پڕە لە ڤیدیۆی بەراوردکاری و بەشێکی زۆری پەیوەندیدارە بە بارسێلۆنا.

پارێزەرانی یانەکە راپۆرتەکانیان لە تەلەڤزیۆنی ریال مەدرید بەرهەمهێناوە و لۆگۆی کەناڵەکەی لەسەرە. ریال مەدرید زۆرترین ڤیدیۆی بارسێلۆنای لە کەیسەکە بەکارهێناوە، نەک تەنیا لە لالیگا، بەڵکو لە چامپیۆنزلیگیش.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، ریال مەدرید بەفەرمی داوا لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ دەکات، چاو بە کەیسی نێگرێیرا بخشێنێت و زیانەکانی لەسەر ناوبژیوانانی ئیسپانیا هەڵبسەنگێنێت.

ریال مەدرید چەند بەڵگەیەکی وەکو گۆڵە رەتکراوەکەی ئاردا گولەر، ئۆفسایدە میلیمەترییەکانی کیلیان ئێمباپێ و کارتە سوورەکەی دین هاوسن لە یاری رابردوو بۆ فیفا بەرزدەکاتەوە.

تیمێکی راوێژکاری پارێزەرانی بەهێز سەرپەرشتی کەیسەکەی ریال مەدرید دەکات، مەدرید دەیەوێت لەم رێگەیەوە باڵادەستترین دامەزراوەی وەرزشی تێهەڵکێشی لالیگا بکات و کاریگەرییەک لەسەر بڕیاری ناوبژیوانان دروستبکات.

کەناڵی ریال مەدرید هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ناوبژیوانان دەستپێکردووە و زۆرترین حاڵەتەکانی بارسێلۆنا پیشان دەدات.

کەناڵەکە لەم وێنەیەدا دەپرسێت، جیاوازی نێوان حاڵەتەکەی دین هاوسن لەگەڵ ئەوەی بەرگریکاری بارسێلۆنا بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ چییە؟

بابەتی زیاتر

Back to top button