ئینگلتەراگرنگترین

چارەنووسی ئامۆریم یەکلاییبووەوە

رۆژنامەی مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی راهێنەری مانچێستەر یونایتد تاوەکو ماوەیەکی دیکەش یەکلاییبووەوە.

رۆژنامەی مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز لە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی مان یونایتد، سەرەڕای دۆڕانی یاریی دێربی 3-0 بەرامبەر مانچێستەر سیتی، متمانەیان بە ئامۆریم نوێکردەوە.

مانچێستەر یونایتد خراپترین دەستپێکی 33 ساڵی رابردووی لە پرێمەرلیگ هەیە، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەواوی پێکهاتەکە دروستکردووە. لە 31 یاریی رابردووی ئامۆریم لەگەڵ مان یونایتد، تەنیا هەشت یاریی بردووەتەوە.

سەرچاوەکە روونیکردووەتەوە، هەرچەندە لە 31 یاریی رابردوودا 16 یاریی دۆڕاوە، بەڵام هیچ مەترسییەک لەسەر پێگەی ئامۆریم وەکو راهێنەر نییە.

مان یونایتد 225.3 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەکانی هاوینەی رابردوو خەرجکرد، بەڵام تەنیا یەک یارییان لە چوار یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بردووەتەوە و یەک گۆڵییان لە یارییەکی کراوەدا کردووە.

لە دەستپێکی وەرزدا، مانچێستەر یونایتد لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بە گریمسبی تاون دۆڕا و لە پاڵەوانیەتییەکە دوورخرایەوە.

گرێبەستی ئامۆریم لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت، دوای یارییەکەی دێربیش دووپاتیکردەوە، سیستم و فەلسەفەی خۆی ناگۆڕێت و لەسەر جێبەجێکردنی شێوازی 3-4-2-1 رژدە.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە جەختیکردەوە، ئەگەر مان یونایتد ویستی گۆڕینی پێکهاتە و شێوازی یارییکردنی هەبێت، ئەوا پێویست راهێنەر بگۆڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button