
یاریگا –
لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا، چارەنووسی ناوبژیوانانی یارییەکەی ریال سۆسیداد و ریال مەدرید یەکلاییدەکاتەوە.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، پێنجشەممە 18ـی ئەیلوولی 2025 لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی کارتە سوورەکەی دین هاوسن بەرامبەر ریال سۆسیداد دەدات و راپۆرتی کۆتایی خۆی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.
🟥 La expulsión de Huijsen, entre las jugadas que serán explicadas este jueves por el CTA
✍️ @RamonFuentes74 https://t.co/UKElcPxANO
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) September 15, 2025
خیل مانزانۆ، ناوبژیوانی یارییەکە لە راپۆرتی یارییەکەدا نووسویەتی؛ دین هاوسن رێگری لە دەرفەتێکی روونی گۆڵکردن کرد، ژووری ڤاریش بەپێویستی نەزانی دەستێوەران لە حاڵەتەکە بکات چونکە هەموو شتێک روون بوو.
هاوکات مۆندۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، مارتا فریاس وتەبێژی لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا روونیکردووەتەوە، لیژنەکە تەنیا پێداچوونەوە بۆ حاڵەتەکە دەکات، روونیدەکاتەوە کە بڕیاری ناوبژیوان و ژووری ڤار درووست بووە یاخود نا، بەپێچەوانەی دەنگۆکان ئەوان هیچ سزایەک بەسەر ناوبژیوانانی یارییەکە ناسەپێنن و تەنیا ئەوە رووندەکەنەوە کە هاوسن شایستەی کارتی سوور بوووە یاخود نا.
مارتا ئەوەشی روونکردووەتەوە، لیژنەکە تەنیا لە حاڵەتێک سزا بەسەر ناوبژیوانان دەسەپێنێت ئەگەر هەڵەی زۆر زەق و ئاشکرا بکەن و هەست بکرێت هەڵەکە بەهۆی کەمتەرخەمی بووە، بەڵام حاڵەتی یارییەکەی سۆسیداد و ریال مەدرید ئاڵۆزە و سزا بەسەر ناوبژیوانان ناسەپێنن.