مۆدریچ دوای گۆڵی بردنەوە: ئیتر واز لە تەمەنم بهێنن

لوکا مۆدریچ داوا دەکات چیتر باسی تەمەنی نەکرێت، پاش ئاستە بەرزەکەی شەوی رابردووی و تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە بۆ میلان.
لوکا هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە کرد و لەم مانگەشدا پێی نیە 40هەمین بەهاری تەمەنیی. شەوی رابردوو سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوە و لە لێدوانی دوای یارییەکەدا بۆ دازن وتی
گۆڵەکەم شێوازێکی زۆر باش بوو بۆ ئاهەنگ گێڕانی 40هەمین ساڵی لە دایکبوونم. بەڵام هیوادارم ئیتر خەڵکی وازبهێنن لەوەی هەمیشە بیرمبهێننەوە کە تەمەنم چەندە.
مۆدریچ سەبارەت بە یارییەکەش وتی
بردنەوەیەکی گرنگ بوو، سەرنجمان دەخەینە سەر یاری دواتر. پێم وایە هەموو تیمەکە بە باشی جەنگان و بە تێپەڕبوونی کاتیش بەرەو باشتر دەچین کاتێک پێککراوەکان دەگەڕێنەوە و باشتر لەیەکتر تێدەگەین.
ئەستێرە مێژووییەکەی مەدرید لە سێ یاری سەرەتای وەرزدا لەگەڵ میلان، خاوەنی گۆڵێک و ئەسیستێکە.