سانجێرمان قەیرانی پێکانی هەیە؛ پێنج یاریزان ئامادەنین
گۆڕانکاری خێرا دەکرێت

یاریگا –
پاریس سانجێرمان رووبەڕووی قەیرانێکی قووڵی پێکان بووەتەوە و ئەستەمە بۆ یاریی داهاتوو ئامادەبن.
رۆژنامەی ئۆنز مۆندیال بڵاویکردووەتەوە، بەر لە یاریی داهاتووی پاریس بەرامبەر ئاتاڵانتا لە چامپیۆنزلیگ، پێنج یاریزان بە تەواوی ئامادەنین، ئەمەش بژاردەکانی لویس ئێنریکێ سنووردار دەکات.
لە یاریی شەوی رابردووی پاریس بەرامبەر لانس لە لیگ وەن، هەریەکە لە خڤیچا کاڤارتسخێلیا، کانگ ئین لیگ و لوکاس بێراڵدۆ تووشی پێکانبوون.
رۆژنامە فەڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، پێکانی بێراڵدۆ زۆر قورس نییە، بەڵکو پێی چەپی یاریزانە بەڕازیلییەکە هەویکردووە، بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەری لەسەر ئەژنۆی دروستکردبێت، بەڵام بەشداری لە یاریی داهاتوو ناکات.
پێکانەکەی کڤارا مەترسیدارنییە، بەڵام گومان لە بەشداریکردنی لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئاتاڵانتا هەیە و سبەی هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە پشکنینی تەواو بۆ لی کانگ دەکرێت، هەرچەندە پێکانەکەی مەترسیدار نییە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە.
پێشتر هەریەکە لە دێزیرێ دۆوێ و عوسمان دێمبێلێ تووشی پێکانببوون و ئێنریکێی تووشی کێشەی هونەری قووڵ کردووەتەوە.