ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم: فەلسەفەکەی خۆم ناگۆڕم

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای ئەنجامە وێرانەکانی مانچێستەر یونایتد، روبێن ئامۆریمی راهێنەریان پێداگرە لەسەر بیرۆکەکانی خۆی و جەخت دەکاتەوە لەوەی فەلسەکەی ناگۆڕێت.

لە چوارەم هەفتەی یارییەکانی پرێمەرلیگدا  و لە لووتکەی خولەکەدا دێربی شاری مانچێستەر بەڕێوەچوو، کە تێیدا کورانی پێپ گواردیۆلا بە 3 گۆڵی بێ وەڵام دووەم شکستی وەرزەکەیان بەسەر تیمەکەی ئامۆریمدا هێنا.

لە لێدوانی دوای یارییەکە، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە وتی

ئەمانە باشترین ئامارەکان نین بۆ یانەیەکی وەک مانچێستەر یونایتد. لە پرسیارەکەشتان تێدەگەم. بەڵام شتانێک لە مانگی رابردوودا روویانداوە ئێوە نایزانن. من فەلسەفەی خۆم ناگۆڕم، ئەگەر ئەوانیش (کارگێڕی مان یونایتد) گۆڕینیان دەوێ، ئەوا دەبێ پیاوەکە بگۆڕن. بۆیە بەم شێوەیە بەردەوام دەبم تا ئەوکاتەی خۆم دەمەوێ بیگۆڕم.

سەبارەت بە شکستەکەیان بەرامبەر سیتی، ئامۆریم پاساوی خۆی هێنایەوە و وتی

ئێمە بەرامبەر راهێنەرێک یاریی دەکەین کە 6 نازناوی پرێمەرلیگی بردووەتەوە، کەچی ئێمە تازە خەریکی تیمێک بونیات دەنێین و لەگەڵ تیمگەلێکی وەک ئەوانە ململانێ دەکەین. من لەمەدا بەرگریی لە خۆم ناکەم، بەڵام خۆم دەپارێزم.

بابەتی زیاتر

Back to top button