ئیتاڵیاگرنگترین

رۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی هێرشێکی توند دەکاتەسەر مانچێستەر یونایتد

Yariga App

یاریگا –

لە ئیتاڵیاوە هێرشێکی توند دەکرێتە سەر مانچێستەر یونایتد و لەلایەن رۆژنامەنووسێکی ئەو وڵاتەوە یانە ئینگلیزیەکە بە “شێواندن”ی توانای بەهرەمەندەکان ناوزەددەکرێت.

مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی روبێن ئامۆریم ئەم وەرزەش زۆر بەخراپیی دەستیپێکردووە و لە ئێستاوە چەندین ئاماری کارەساتباریان لەدژ تۆمارکراوە.

ئامۆریم خراپترین ئامارەکانی مێژووی مانچێستەر یونایتد بە بیری هاندەرانیدا دەهێنێتەوە

یانەی ناپۆلی دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بە سەرکردایەتی سکۆت مەکتۆمینیای یاریزانی پێشووی مان یونایتد ببنە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی، ئەم وەرزەش راسموس هۆیلوندی بردووەتە ریزەکانی و ئەمڕۆ هێرشبەرە دانیمارکیەکە خۆی سەلماند و گۆڵی بۆ یانە نوێیەکەی تۆمارکرد.

لای خۆیەوە پاولۆ کۆندۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی نووسیویەتی

خوایە رەحم لە مانچێستەر یونایتد بکە. هیچ یانەیەک نییە لە جیهاندا لە ماوەی 10-12 ساڵی رابردوودا لەوانە باشتربێت بۆ شێواندنی توانای بەهرەمەندەکان.

ئەمڕۆ هۆیلوندێکی نایابمان بینی. ساڵی رابردووش مەکتۆمینای بوو سەرکردایەتی ناپۆلی کرد بۆ بردنەوەی سکۆدیتۆ. دی خیاش هێشتا بەرپەرچی تۆپەکان دەداتەوە. ناوەستین لە سوپاسکردنیان.

ئەو قسانەی رۆژنامەنووسەکە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ناپۆلی سێیەم بردنەوەی لەسەریەک و دەستپێکی خولی ئیتاڵی مسۆگەرکرد ئەمجارە لەسەر حیسابی فیورێنتینا. ئێستا بە 9 خاڵی تەواوە پێشەنگی سێریائەیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button