ئیسپانیاگرنگترین

هۆکاری نەبوونی رافینیا لە پێکهاتەی سەرەکیی بەرامبەر ڤالێنسیا ئاشکراکرا

فلیک چاوپۆشی لە یاریزانە کاریگەرەکانیشی ناکات...

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا بە ئامادەنەبوونی دوو لە دیاریترین ئەستێرە کاریگەرەکانیەوە، لامین یامال و رافینیا، رووبەڕووی ڤالێنسیا دەبنەوه. ئەوەی یەکەمیان بەهۆی هەبوونی ئازار لە بەرگەدەیی لە یارییە نێودەوڵەتیەکانی ئیسپانیا و، دووەمیش هۆکارێکی جیاوازتر.

فەرمی؛ بارسێلۆنا بەیاننامەیەک لەبارەی لامین یامال بڵاودەکاتەوە

سەبارەت بە یاریزانە بەڕازیلیەکە، بەگوێرەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان و لەنێوشیاندا RAC1، هۆکاری بەشداریپێنەکردنی دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری هانزی فلیک.

سەرچاوەکە زانیویەتی، رافینیا تەنها لەبەرئەوەی درەنگتر گەیشووەتە راهێانەکان، بۆیە فلیک بڕیاریداوە یاریی پێنەکات. لەبری ئەو، روونی بارداخچی یاریزانی نوێی لە پێکهاتەی سەرەکەی داناوە.

دوای ئەوەی گێمی یەکەم بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بۆ بارسا کۆتایی هات، فلیک رافینیای لەجێی بارداخچی لە خولەکی 46 خستە یارییەکەوە. دوای تەنها 7 خولەک گۆڵی یەکەمی خۆی و دووەمی یانەکەی و، پاشان لە خولەکی 66 گۆڵی دووەمی خۆی چوارەمی بلاوگرانای تۆمارکرد. رۆبێرت لیڤاندۆڤکسیش کە هەر لە گێمی دووەم بەشدارییپێکرا، ئەنجامەکەی هێندەیتر فراوانکرد و کردی بە 5 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button