ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم خراپترین ئامارەکانی مێژووی مانچێستەر یونایتد بە بیری هاندەرانیدا دەهێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی روبێن ئامۆریم بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و ئەمشەویش بە 3 گۆڵی بێ وەڵام بە مانچێستەر سیتی دۆڕا.

تیمەکەی ئامۆریم لە چوار یاریی دەستپێکی خولەکەوە تەنها 4 خاڵی کۆکردووەتەوە (بردنەوەیەک، یەکسانبوونێک و دوو شکست)، بەوەش لە پلەی 14 دەبینرێن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئەو جۆرە دەستپێکەی مان یونایتد دوای 4 هەفتە، خراپترینە لەوەتەی وەرزی 1992-1993 کە ئەوکات سێر ئالێکس فێرگسن راهێنەریان بوو.

یاریی داهاتووی تیمەکەی ئامۆریم رووبەڕووبوونەوەیەکی قورسە کاتێک شەممەی هەفتەی داهاتوو لەنێو یاریگای خۆیان پێشوازیی لە چێڵسی دەکەن.

راهێنەرە پۆرتوگالیەکە کە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو یەکەمین یاریی فەرمی خۆی لەگەڵ یونایتد بەڕێوەبرد، لەم وەرزە تەنها لەسەر ئاستی کێبڕکێکانی تۆپی پێی ئینگلیزی ململانێ دەکات. ئەوەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی وەرزی رابردووەوە کە نەیتوانی هیچ کورسیەکی پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان مسۆگەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button