ئه‌مریکائیسپانیا

ئەنشلۆتی باسی گەڕانەوە دەکات بۆ ریاڵ مەدرید

Yariga App

کارلۆ ئەنشلۆتی لە ئێستاوە باسی گەڕانەوە دەکات بۆ ریاڵ مەدرید پاش چەند مانگێک لە جێهێشتنی ئەو یانەیە.

ئەنشلۆتی رووبەرووی پرسیاری ئەوە کرایەوە کە بەنیازی چیە دوای جێهێشتنی بەڕازیل و ئایا دەبێتەوە راهێنەری یانەیەک ؟، ئەویش لە وەڵامدا وتی “دوای تەواوبوونی ئەرکەکەم تاکە ئەرکی یانەیەک کە ئامادەبم بیگرمە دەست راهێنەرایەتی کردنەوەی ریاڵ مەدریدە”.

ئەنشلۆتی هاوینی ئەمساڵ راهێنەرایەتی بەڕازیلی وەرگرت پاش ئەوەی بەهۆی ئەنجامی خراپ لە ریاڵ مەدرید دوورخرایەوە، بەڵام سەروەرییەکانی بۆ هەمیشە بوونە بەشێک لە مێژووی یانەکە.

ئەنشلۆتی هەر لەو لێدوانەیدا باسی هۆکاری شکستهێنانی کرد لە کۆتا وەرزیدا لەگەڵ مەدرید و وتی ”

ئێمە ژمارەیەک پێکانی بێ شومارمان هەبوو بە تایبەت لە هێڵی بەرگری و سەرجەمیان یاریزانی گرنگ بوون. تا ئەو ئاستەی لە زۆر یاریدا تەنها دوو دڵی بەرگریمان ئامادەبوو ئەمە کاریگەری زۆری هەبوو لەسەر ئامادەکاری و پلانەکان

مەدرید لە ئێستادا بە ساتەوەختێکی باشدا تێدەپەڕێت و لە چوار یاری سەرەتای وەرزدا لەگەڵ چابی ئەلۆنزۆ توانیوییانە سەرجەمیان براوەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button