ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ڤالێنسیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆی بارسێلۆنای پاڵەوانی وەرزی رابردووی لالیگا لە دوای دوو هەفتە دابڕان بەهۆی یاریی هەڵبژاردەكانەوە رووبەرووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای یۆهان كرۆیڤ میوانداری ڤالێنسیا دەكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا لە یەكەم یاریی وەرزی نوێ رووبەرووی مایۆركا بوویەوە و سێ بە سفر یارییەكەی بردەوە، لە دووەم یاریی رووبەرووی لێڤانتی بوویەوە و یارییەكەی 3-2 لێبردەوە، لە هەفتەی سێیەم بووەم میوانی رایۆ ڤاییكانۆ و بە گۆڵێك یەكسان بوون.

بە كۆكڕدنەوەی 7 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولی ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا ڤالێنسیا لە سێ یاریی سەرەتای وەرزی نوێ یارییەكی بردەوە و یارییەكیش یەكسان بووە و بەرامبەر ئۆساسۆناش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی یازدەی لالیگای ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ لامین یامال، بالدێ، گاڤی، دی یۆنگ و تیر شتیگن رووبەرووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.

ڤالێنسیا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بۆ یارییەكەی بارسێلۆنا ئامادەیە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، مارتن

كاسادۆ، پێدری

رافینیا، ئۆلمۆ، راشفۆرد

فێران

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڤالێنسیا

ئاگیرێزابالا

تارێگا، دیاخابی، كۆپیتیێ

فۆلكوێر، سانتاماریا، گوێرا، گایا

لۆپێز، دانجوما، ریۆخا

بابەتی زیاتر

Back to top button