ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V مانچێستەر یونایتد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یەكەم دێربی وەرزی نوێی مانچێستەردا هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی بە شێوازێكی خراپ دەستی بە یارییەكانی وەرزی نوێكرد بە جۆرێک لە یەكەم یاریی بەرامبەر وۆڵڤز 4-0 بردیەوە پاشان رووبەرووی تۆتنهام بوویەوە و یارییەكەشی 2-0 دۆڕاند و دواتر رووبەرووی برایتن بوویەوە دووبارە بە ئەنجامی 2-1 یارییەكەی دۆڕاند.

لە سێ یاریی تەنیا سێ خاڵی كۆكردووەتەوە و لە ریزبەندی شازدەیەم دێت.

لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتدیش یاریی یەكەم بە ئارسیناڵ دۆڕا و لە دووەم یاریی بەرامبەر فولهام یەكسان بوو یاریی سێیەمیش بە زەحمەت لە بێرنلی بردەوە.

زانیاری یاریی

مانچێستەر سیتی لە كۆی 8 یاریی رابردووی پرێمەرلیگ بەرامبەر مانچێستەر یونایتد پێنج یاریی بردووەتەوە.

بۆ یەكەمجار لە دوای وەرزی 2004/05 مانچێستەر سیتی لە سێ یاریی سەرەتادا تەنیا سێ خاڵ كۆدەكاتەوە.

لە 30یاریی پرێمەرلیگدا مانچێستەر یونایتد لە ژێر سەرپەرشتی روبن ئامۆریم تەنیا 8 یاریی بردووەتەوە.

مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەدا 58 لێدانیان بۆ گۆڵ هەبووە و ئەوەش 14 لێدانی لە نزیكترین ركابەری زیاترە.

برونۆ فێرناندێس زۆرترین هەلی گۆڵكردنی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا درووستكردووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزان رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی عومەر مەڕمووش، رەیان ئایت نوری، رەیان شەرقی، ماتیۆ كۆڤاسیچ، ساڤیۆ، بێنتێلی بێبەش دەبێت.

هەروەها مانچێستەر یونایتد بە بێ ماتیۆس كونیا، مەیسن ماونت و لیساندرۆ مارتینێز رووبەرووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، دیاس، ئاكێ، ڤاردیۆڵ

رۆدری

بۆب، سێلڤا، ریێندێرس، دۆكو

هالاند

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد

بایندیێر

یۆرۆ، دی لیخت، شۆو

مەزراوی، كاسێمیرۆ، مەینوو، دۆرگو

ئێمبویێمۆ، برۆنو فێرناندێس

شێشكۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button