
یاریگا –
ئەمڕۆ پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی چوارەمی پرێمەرلیگ رووبەرووی بێرنلی دەبێتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بەكاتی كوردستان بێرنلی لە یاریگای تێرف مۆری تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لیڤەرپوول بەدوای چوارەم بردنەوەی یەک لە دوای یەكدا دەگەڕێت و پێشتر لە سێ هەفتەی سەرەتا لە بۆرنمس، نیوكاسڵ و ئارسیناڵی بردەوە.
بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن و لە ئەگەری بردنەوەیان لە بێرنلی ئەوا دەچنەوە پێشەنگی ریزبەندی.
بێرنلی كە ئەم وەرزە گەڕایەوە پرێمەرلیگ لە یەكەم یاریی بووە میوانی تۆتنهام و 3-0 یارییەكەی دۆڕاند، پاشان میوانداری سەندرلاندی كرد و 2-0 یارییەكەی بردەوە، دواتر بووە میوانی مانچێستەر یونایتدی و بە ئەنجامی 3-2 شكستیهێنا.
بە كۆكردنەوەی 3 خاڵ لە ریزبەندی 17 پرێمەرلیگ دێت و لەئەگەری بردنەوەی لە لیڤەرپوول ئەوا دەچێتە ریزبەندی هەشتەم.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بێرنلی بە بێ زەكی عەمدونی، كۆنۆر رۆبێرتس و جۆردان بێیێر رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
لیڤەرپوول بە بێ كورتیس جۆنس و جێرمی فریمپۆنگ رووبەرووی بێرنلی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بێرنلی
دوبراڤكا
وۆڵكەر، ئێكدۆڵ، ئێستیڤی، هارتمان
ئوگوچكۆ، كولین
لارسن، مێجبری، ئانتۆنی
فۆستەر
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
ئالیسن
سۆبۆسلای، كۆناتێ، ڤان دایک، كێركێز
خرافنبێرخ، ماک ئالیستەر
سەڵاح، فیرتز، خاكپۆ
ئێكیتیكێ