
یاریگا –
یانەی نیوکاسڵ لە سەروبەندی ئەنجامە نابەدڵەکانیاندا هەواڵێکی ناخۆشیان پێگەیشت.
نیوکاسڵ لە چوار یاریی سەرەتای ئەم وەرزەدا تەنها یەک بردنەوەی تۆمارکردووە ئەویش ئەمشەوبوو بەرامبەر وۆڵڤز کە نیک ڤۆڵتیمادێی یاریزانی نوێ تۆماریکرد. بەڵام زۆری پێنەچوو ئێدی هاو شادیی سەرکەوتنەکەی لێتێکچوو بە هەواڵی دوورکەوتنەوەی یۆوان ویسا کە ئەویش هەر لەم هاوینەدا گواسترایەوە ریزەکانی ماگپایس.
بەگوێرەی زانیارییە نوێیەکان کە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتیش بڵاویکردووەتەوە، ویسا بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆیدا تووشیبووە بۆ ماوەی 4 تا 6 هەفتە دووردەکەوێتەوە.
Yoane Wissa has been ruled out for at least the next four to six weeks with a knee injury 🚨 pic.twitter.com/5XYSeiHGRL
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) September 13, 2025
ئەستێرە کۆنگۆلییەکە دوای چوار ساڵ یاریکردن بۆ برێنتفۆرد، سەرەنجام لە مێرکاتۆی هاوینە بە مشتومڕەوە یانەکەی جێهێشت و بە بڕی 55 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە نیوکاسڵ. بەڵام بەبێ ئەوەی تا ئێستا هیچ یارییەک بۆ یانە نوێیەکەی ئەنجام بدا، بۆ ماوەی مانگ و نیوێکی تر دووردەکەوێتەوە.