هۆکاری شکستهێنانی گواستنەوەی مارتینێلی بۆ زلهێزێکی ئەوروپا ئاشکراکرا

یاریگا –
گابریێل مارتینێلی لەلایەن زلهێزێکی ئەوروپا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشکرابوو لە مێرکاتۆی هاوین، بەڵام هۆکار هەبوون بۆ سەرنەگرتنی گواستنەوەی.
ئەستێرە بەرازیلیەکە بەدرێژایی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوین، ناوی بە یانەی نەسڕی سعوودیەوە دەبەسترایەوە، ئەوە دوای ئەوەی کە ئارسیناڵ نۆنی مادوێکی لە چێڵسی گواستەوە کە هەمان پێگەی مارتینێلی یاریی دەکات.
بەڵام بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشین خوازیارێکی جیددی مارتینێلی بووە. تەنانەت ئۆفەریشی پێشکەشکردبوو بەڵام ئەو یاریزانە رەتیکردبووەوە.
رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە هۆکارێکی تری باسکردووە کە هاوکات لەپشت شکستهێنانی گرێبستەکەوە بووە، ئەویش خواستی یانە لەندەنییەکە بووە کە ئامادەنەبوونە بە کەمتر لە 26 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری یاریزانەکەیانبن ئەگەرچی کراوەش بوونە بە رووی فرۆشتنیدا.
🚨 Gabriel Martinelli turned down a contract offer from Bayern Munich over the summer.
Arsenal were open to a sale, but had no intention of accepting a bid as low as the £26M Bayern were offering.
(Source: @FabrizioRomano) pic.twitter.com/bDnxi8NKEQ
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) September 13, 2025