ئینگلتەراگرنگترین

ئاستۆن ڤیلا خراپترین ئاماری لە مێژووی خۆیاندا تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا بەردەوامە لەسەر ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەیان و ئەمشەویش جارێکیتر بە تەنها خاڵێک رازی بوو کاتێ لە هەفتەی چوارەمی خولی ئینگلیزی بووە میوانی ئێڤەرتن و یارییەکەش بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا تەواوبوو.

یانەکە بە راهێنەرایەتی ئونای ئێمری، نەک هیچ یارییەکی لە دەستپێکی وەرزەکەوە نەبردووەتەوە، بەڵکوو تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ گۆڵێکیش تۆماربکەن.

ڤیێلا کە ئێستا لە خانەی پێش پلەی کۆتایی گیرساوەتەوە، خاوەنی دوو یەکسانبوون و دوو دۆڕانە. یاریی داهاتووشیان کە 21ی ئەم مانگەیە، لە دەرەوەی یاریگای خۆیانە بەرامبەر سەندەرلاندی سەرسەخت.

ئاستۆن ڤیلا بە یەکێک لە هەرە کۆنترین یانەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت. لە ساڵی 1874 دامەزراوە، واتا سەدە و نیوێک بەرلە ئێستا. لە رکابەرێتیەکانی خولی نێوخۆیی، خاوەنی 7 نازناوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا بۆ ئامار و ریکۆردەکان، تێپەڕینی 4 یاریی لە خولی ئینگلیزی بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک، یەکەمین جارە لە مێژووە دوورودرێژەکەی یانەکەدا روودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button