ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا بەیاننامەیەک لەبارەی لامین یامال بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند، لامین یامال تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەیەک دادەبڕێت.

لامین یامال لە ناوچەی بەرگەدەیی هەست بە ئازار دەکات و ناتوانێت بەشداریی مەشقەکان بکات، بەو هۆیە بۆ ماوەیەک دادەبڕێت و گەڕانەوەی بەندە بە توانای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی.

هاوکات هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا پشتڕاستیکردووەتەوە، ئەستێرە ئیسپانییەکە ناتوانێت بەشداریی یارییەکەی بەرامبەر ڤاڵێنسیا بکات.

پێنجشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی نیوکاسڵ یونایتد دەبێتەوە، گومان دەکرێت لامین یامال نەتوانێت بەشداریی ئەو یارییەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button