ئیسپانیاگرنگترین

فلیک شوێنگرەوەی یامال بۆ یارییەکەی ڤالێنسیا دەستنیشاندەکات

بە ئەگەرێکی زۆر یاریی ناکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ شەممە هانزی فلیک هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت، ئەمەش بەر لە یاریی لووتکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤالێنسیا.

لە ماوەی رابردوو فلیک بەهۆی پێکان هەریەکە لە گاڤی، فرێنکی دی یۆنگ و ئالێخاندرۆ بالدێ لەدەستدابوو، بەڵام پێدەچێت یاریزانێکی دیکەش لەدەستبدات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لامین یامال بەهۆی ناڕەحەتیی و هەستکردن بە ئازارێکی سووک، بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە، بۆیە ئەگەری بەشداریکردنی لە یاریی سبەی شەو کەوتووەتە بازنەی گومان.

ئەگەر یامال بانگهێشتی لیستی یاریزانانی یارییەکە نەکرێت، ئەوا رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، فلیک پشت بە تواناکانی روونی بەرداخچی، ئەستێرەی لاوی سویدی دەبەستێت.

فلیک هیوایەکی زۆری بە یاریزانە سویدییەکە هەیە و پێی وایە، دەتوانێت رۆڵێکی باڵا بگێڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button