ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ئیتاڵیا لەبەردەم مەترسیی لێسەندنەوەی مافی میوانداریی یۆرۆدایە

گراڤینا زەنگی مەترسی لێدا

Yariga App

یاریگا –

سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا له‌باره‌ی میوانداریكردنی یۆرۆی 2032 هۆشداری ده‌دات.

گابرێلێ گراڤینا، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا ، زەنگی مەترسییەکی گەورەی لێدا و هۆشداریی دا کە وڵاتەکەی لەبەردەم مەترسیی لێسەندنەوەی مافی میوانداریکردنی یۆرۆی 2032 دایە، ئەم لێدوانەی، راستەوخۆ ئاراستەی حکومەتی ئیتاڵیا کرد، پەردەی لەسەر کێشەیەکی قووڵی وڵاته‌كه‌ی لادا.

پێگه‌ی سكای سپۆرت ئیتاڵیا و لاگازێتا قسه‌كانی سه‌رۆكی فیدراسیۆتی تۆپی پێی ئیتاڵیان بڵاوكردووته‌وه‌ ده‌ڵێت،

“ئێمە ناتوانین چیتر چاوەڕێ بکەین، کات بەخێرایی دەڕوات و ئەگەر حکومەت بە خێرایی بجوڵێت و بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکات، ئەوا یوێفا بە سادەیی مافی میوانداریکردنەکەمان لێ دەسەنێتەوە، ئەمە کارەساتێکی گه‌وره‌ دەبێت بۆ ئیتاڵیا

گرافینا گوتیشی، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پلانمان بۆداناوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت ناتوانین میوانداری یۆرۆ بكه‌ین و یوێفا مافی میوانداریكردنه‌كه‌ له‌ ئیتاڵیا وه‌رده‌گرێته‌وه‌، چونكه‌ هێشتا هیچ كارێكی كرداری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگاكان ده‌ستی پێنه‌كردووه‌ و كاتیش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئیمه‌ نیه‌.

لێدوانەکەی گراڤینا پەیامێکی روون و ڕاستەوخۆ بوو بۆ حکومەتی ئیتاڵیا و بەتایبەتی بۆ ئەو وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارانەی کە بەرپرسن لە دابینکردنی بودجە و ئاسانکاری بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگاکان، ئەو بە ئاشکرا رەخنەی لە “خاوبوونەوەی کارەکان و ئاڵۆزیی رێکارە ئیدارییەکان گرت، کە بوونەتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی ئیتاڵیا بە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپای دابوو.

کێشەی سەرەکیی ئیتاڵیا، کە ئێستا خەریکە خەونە گەورەکەی لێ زەوت دەکات، بریتییە لە ژێرخانی وەرزشیی کۆن و داڕماو، کۆتا جار ئیتاڵیا بە شێوەیەکی فراوان یاریگاکانی نۆژەن کردبێتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ کاتی ئامادەکارییەکان بۆ مۆندیالی 1990 واتە زیاتر لە 35 ساڵە، یاریگا گەورەکانی وەک سان سیرۆ و ئۆڵیمپیکۆ، جگە لە چاکسازیی بچووک، هیچ نوێکارییەکی ڕیشەیییان بەخۆوە نەبینیوە و چیتر لەگەڵ ستانداردە نوێیەکانی یوێفادا ناگونجێن.

سەرەڕای ئەوەی ئیتاڵیا بەهۆی هاوبەشیکردنی میواندارییەکە لەگەڵ تورکیا، پێویستی بە ئامادەکردنی تەنها پێنج یاریگا هەیە، بەڵام هێشتا حکومەتەکەی لە جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە سست و خاوە.

لێدوانەکەی گراڤینا دەیەوێت فشارێکی گەورە لەسەر حکومەت دروست بکات بۆ ئەوەی ناچاریان بکات بە خێرایی کار بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button