ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال سۆسێداد V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

دوای دوو هەفتە دابڕان بەهۆی یاریی هەڵبژاردەكانەوە ئەمڕۆ ركابەرییەكانی لالیگای ئیسپانیا دەستپێدەكاتەوە.

وابڕیارە ئەمرۆ شەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان ریال سۆسێداد لە یاریگای ئانوێتای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدریدلە یەكەم یاریی دوای گەڕانەوەی لە پشووە نێودەوڵەتیەكاندا رووبەرووی ریال سۆسێداد دەبێتەوە، یانە شاهانەكە لە سێ یاریی رابردووی لالیگادا توانی سێ بردنەوە بەدەستبهێنێت و بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە.

لە بەرامبەردا ریال سۆسێداد بە شێوازێكی خراپ دەستی بە وەرزی نوێكردووە و لە سێ یارییدا هێچ بردنەوەیەكی نییە، دوو یاریی بەرامبەر یانەكانی ڤالێنسیا و ئیسپانیۆل یەكسان بووە و بەرامبەر ریال ئۆڤێدۆ تووشی شكست بووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال سۆسێداد بە بێ یانگێل هێرێرا و ئۆری ئۆسكارسۆن رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

لەبەرامبەردا ریال مەدرید بە بێ ئانتۆنیۆ رودیگەر، ئێندریک، كاماڤینگا، جود بێڵینگهام و فێرلاند مێندی بەرامبەر ریال سۆسێداد یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال سۆسێداد

ریمیرۆ

ئارامبورو، زوبیلدیا، دوجێ كار، مونۆز

مارین، تاخادا، مێندێز

كوبۆ، ئۆیارزابال، بارانێچێیا

 

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ترێنت،میلیتاو، هاوسن، كارێراس

ڤاڵڤێردی، چوامینی، گولەر

ماستانتونۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button