ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی برێنتفۆرد V چێڵسی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ برێنتفۆرد میواداری چێڵسی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان برێنتفۆرد لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ.

پرۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

برێنتفۆرد وەرزی نوێی بە شێوازێكی خراپ دەستیپێكردووە و بە جۆرێک لە سێ یاریی سەرەتای پرێمەرلیگ تەنیا یەك بردنەوەی هەیە و لە دوو یارییەكەی دیكەدا تووشی شكست بووە، بە كۆكردنەوەی تەنیا سێ خاڵ لە ریزبەندی پازدەیەم دێن.

لە بەرامبەردا چێڵسی پاڵەوانی جامی جیهانی یانەكان لە سێ یاریی سەرەتایی وەرزدا بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس یەكسان بوو لە وێستهام و فولهامی بردەوە و بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

برێنتفۆرد بە بێ ماگوما، نونێس، یانلێت رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا چێڵسی بە بێ لیام دێلاپ، بادیاشێل، ئیسوگۆ، لاڤیا، كۆڵویڵ و پاڵمەر رووبەرووی برێنتفۆرد دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی برێنتفۆرد

كێڵێهەر

كایۆدی،كۆلێنس،ڤان دێن بێرگ، هێنری

هێندرسن، یانسن

ئۆوتارا، دامسگارد، شەید

تیاگۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

جەیمس، تۆسن، چالۆبا، كۆكۆرێیا

سانتۆس، كایسێدۆ

نیتۆ، ئینزۆ، گیتێنس

جواو پێدرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button