ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V نۆتینگهام ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

دوای دوو هەفتە دابڕان بەهۆی یاریی هەڵبژاردەكانەوە ئەمڕۆ ركابەرییەكانی پرێمەرلیگ دەستپێدەكاتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری نۆتینگهام بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ بە راهێنەرایەتیكردنی میكێل ئارتێتا بە دوو بردنەوەی بەرامبەر یانەكانی مانچێستەر یونایتد و لیدز یونایتد دەستیپێكرد، دواتر و پێش یاریی هەڵبژاردەكان بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر لیڤەرپوول شكستیهێنا.

نۆتینگهام بەهۆی ئەنجامەكانیەوە نونۆ سانتۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و ئەینج پۆستێكۆگلوی راهێنەری پێشووی تۆتنهامی لە جێگای دانا و لە یەكەم تاقیكردنەوەیدا رووبەرووی گەنەرز دەبێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزان دەچێتە یاریگا و لە تواناكانی بوكایۆ ساكا، كای هاڤێرتز، گابریێل خێسوس، ویلیام سالیبا وكریستیان نۆرگارد بێبەش دەبێت.

نۆتینگهام بە بێ ئۆلا ئاینا و ئۆلیكساندەر زێنچینكۆ رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

كالافیۆری، گابریێل، مۆسكویێرا، تیمبەر

رایس ، ئۆدیگارد، زوبیمێندی، ئێزی، مادویكی

یۆكێرێش

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نۆتینگهام

سێڵس

ساڤۆنا، مۆرێلۆ، میلینكۆڤیچ، ویلیامس

ئاندێرسن، سانگارێ، گیبس وایت

ئێندۆی، هودسۆن ئۆدۆی، وود

بابەتی زیاتر

Back to top button