ئیسپانیاگرنگترین

باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئیسپانی دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی ناوی باشترین یاریزانی خولی ئیسپانی بۆ مانگی رابردوو ئاب/ئۆگەست ئاشکراکرا.

لە بەیاننامەیەکی تایبەتدا راگەیەندرا کە نیکۆلا پێپێ یاریزانی ڤیاریاڵ وەک باشترینی مانگەکە هەڵبژێردراوە.

ژێرئاوییە زەردەکان لە یەکەم مانگی لالیگادا 3 یارییان ئەنجامدا، توانیان 7 خاڵ کۆبکەنەوە کە پێپێ رۆڵی گرنگی هەبوو لە ئەنجامەکان.


بەگوێرەی داتای سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ئامارەکانی هێرشبەرە کۆت دیڤواریەکە، کە هاوینی 2024 وەک یاریزانی ئازاد روویکردە ڤیاڕیاڵ، لەو مانگەدا نایاب بوون و بەمشێوەیەن:

  • 28 جار لەناوچەی سزای دژبەر بەر تۆپ کەوتووە
  • رەخساندنی 11 هەلی گۆڵکردن
  • 7 شووت بۆ ناو گۆڵ
  • 6 بڕینی سەرکەوتوو
  • 2 گۆڵ
  • 1 ئەسێست

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێرشبەرە تەمەن 30 ساڵە دەبێتە یەکەمین یاریزانی ڤیاڕیاڵ خەڵاتەکە بباتەوە لەوەتەی مانگی ئایار/مایۆ کاتێک نیکۆلاس جاکسن توانی وەک باشترینی مانگ هەڵبژێردرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button