
یاریگا –
هەواڵێکی ناخۆش بە هاندەرانی ریال مەدرید گەیشت و ئەگەری هەیە ئەستێرەیەکی یانەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ریزەکانیان دووربکەوێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆسێ لویس سانچێزی ئیسپانی، ئەرجەنتین داوایکردووە فرانکۆ ماستانتونۆ بۆ یارییەکانی مۆندیالی خوار 20 ساڵان یاریی بکات.
پاڵەوانێتیەکە کە هاوکات بە مۆندیالی لاوانیش ناسراوە، 27ی ئەم مانگە لە وڵاتی چیلی بەڕێوەدەچێت. هەڵبژاردەی تانگۆ دەکەوێتە کۆمەڵەی چوارەم لەپاڵ ئیتاڵیا، ئوسترالیا و کوبا.
ماستانتونۆ کە ئەم هاوینە بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی مێرینگیەوە کرد، لە ئێستاوە خۆی لەگەڵ تیمەکەی چابی ئالۆنسۆدا گونجاندووە و بە یەکێک لە بەردەکانی بناخە دادەنرێت بۆ داهاتووی قەڵای سپی.
رۆژنامەنووسەکەی ئێل شیرینگیتۆ ئەوەشی نووسیوە کە لە باری بەشداریکردنی لە مۆندیالەکە و گەیشتنیان بە فیناڵ کە 19ی مانگی داهاتوو دەبێت، ئەوا لاوە ئەرجەنتینیەکە بۆ 7 یاریی لە پێکهاتەی ریال دووردەکەوێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی لویس سانچێز، هێشتا یانەکەی پایتەخت قسەی خۆی ماوە لەو بارەیەوە بیکات بۆ هەڵکردنی رۆشنایی سەوز بۆ ناوەڕاستکارەکەیان لە جامی جیهانی لاوان.
🚨 JUST IN: Argentina want Franco Mastantuono to participate in the U-20 World Cup.
If Argentina reach the final, the player would miss SEVEN matches with Real Madrid.
Real Madrid will have the final say. @JLSanchez78 pic.twitter.com/jH7Cysw8zm
— Madrid Xtra (@MadridXtra) September 11, 2025