
یاریگا –
یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە 74 پێشێلكاری یاسایی تۆمەتباركراوە.
یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی چێڵسی بە پێشێلكردنی یاساكان تۆمەتبار كردووە.
🚨😳 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: Chelsea have been hit with 74 charges for alleged rule breaches during the Roman Abramovich era. pic.twitter.com/FGQO9rZEJc
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) September 11, 2025
لە بەیاننامەكەدا هاتووە؛
یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا 74 تۆمەتی پێشێلكردنی یاسایی پەیوەست بە بریكاری كارەكان، ناوەندكاران و لایەنی سێیەمی گواستنەوەی یاریزانان، بە گشتی 74 تۆمەت خراوەتە پاڵ چێڵسی لە ساڵەكانی 2009 تاوەكو 2022 لە سەردەمی سەرۆكایەتی رۆمان ئەبرامۆڤیچدا.
تاوەكو 19 ئەیلوول مۆڵەت بە یانەی چێڵسی دراوە بۆ ئەوەی وەڵامی تۆمەتەكان بداتەوە.
یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا كۆمەڵێک سزای بەرفراوانی هەیە وەک لێبڕینی خاڵ، قەدەخەی گواستنەوەی یاریزانان و سزای دارایی.